باشترکردنی توانای خوێندنەوەی منداڵەکەت کارێکی قورس نییە،
بەڵام پێویستی بە ئارامی و مەشقێکی زۆر هەیە.
لە بابەتیکی ماڵپەڕی "نواعم" دا ئاماژە بە چەند
ئامۆژگارییەک دەکات کە یارمەتی دایک و باوکان دەدات ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی و ئاسانی تەواو بکەن
و توانای خوێندنەوەی منداڵەکەیان باشتر بکەن، ئەوانیش:
١. فێرکردنی منداڵەکەت بە ناوی پیتەکان و دەنگەکانیان، دڵنیابەرەوە
کە منداڵەکەت بە روونی و باشی گوێ لە دەنگی پیتەکان دەگرێت.
٢. بە یاری وشەسازی توانای منداڵەکەت بەرز بکەرەوە، وشەیەک
بڵێ، و داوا لە منداڵەکەت بکە وشەیەک بدۆزێتەوە کە دەنگەکەی هاوشێوەی وشەکە بێت.
٣. خوێندنەوە لەگەڵ منداڵەکەت بکە بە کارێکی ئاسایی رۆژانە،
بەمەرجێک کاتەکانی خوێندنەوە دوور بێت لە کاتی خەوتن بۆ ئەوەی منداڵەکەت بە تەواوی
هۆشیار و چالاک بێت.
٤. بەردەوام منداڵەکەت هانبدە خوو بگرێت بە خوێندنەوەی هەر
وشەیەک کە دێتە بەرچاوی، وەک بانەری ریکلام، بڕگەی ڕۆژنامەکان یان ئەو وشانەی لەسەر
پاکەتەکانی خۆراک نووسراون.
٥. راهێنان لەسەر نووسین یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی
توانای خوێندنەوە، بۆیە قەڵەم و کاغەزێک بدە بە منداڵەکەت، هەموو رۆژێک داوای لێبکە
بنووسێت و ئەوەی دەینووسێت راستی بکەرەوە بۆی، لە وشەی کورت و ئاسانەوە دەست پێ بکە.
A.A