کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی زەیتی یاسەمین لەسەر پێست

PM:02:14:27/09/2023

1316 جار خوێندراوەتەوە

زەیتی یاسەمین بە یەکێک لە چارەسەرە سروشتییەکان دادەندرێت، بەو پێیەی یارمەتی خێراکردنی چاکبوونەوەی برین دەدات لەڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی بەکتریاوە، کە ئەمەش وایکردووە چارەسەرێکی کاریگەر بێت بۆ زیپکە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " راي اليوم" دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی زەیتی یاسمین دەکات لەسەر پێست، ئەوانیش:

١. بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە، تەنانەت پێستە هەستیارەکانیش، بەو پێیەی تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە کە یارمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست دەدات وەک ئەکزیما و سەدەف.

٢. یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدەت، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کشانی پێست و پەڵە و تێکچوونی رەنگی پێست دەدات.

٣. ئەگەری دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان کەم دەکاتەوە.

چەندین ڕێگە هەیە بۆ بەکارهێنانی زەیتی یاسمین لە ڕۆتینی چاودێریکردنی پێستدا،وەک:

دەتوانرێت چەند دڵۆپێک زەیتی یاسمین بخرێتە ناو بەرهەمەکانی چاودێری پێست، کرێمی شێدارکەرەوە یان پاککەروەی دەموچاو.

زەیتی یاسمین دەتوانرێت راستەوخۆ لەسەر پێست بەکاربهێنرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات لەگەڵ زەیتی تردا تێکەڵ بکرێت.

دەتوانرێت راستەوخۆ چەند دڵۆپێک بخرێتە ناو ئامێری هەڵمی دەموچاوەوە.

دەتوانرێت دوو بۆ سێ دڵۆپ زەیتی یاسەمین بخەرە ناو بڕێک ئاوی پاک و رۆژانە بەکاری بهێنە بۆ شۆردنی دەموچاو.
A.A