رەنگە شاکیرا ئەستێرەی
دیاری پۆپ بۆ دووەمین جار دادگایی بکرێت، دوای ئەوەی
تۆمەتبارکرا بەوەی نزیکەی ٦.٧ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ٧ ملیۆن دۆلار قەرزاری دەسەڵاتدارانی
باجی ئیسپانیا بووە.
وتەبێژی دادوەری
رۆژی سێشەممە رایگەیاند، داواکاری گشتی سکاڵای تاوانکاری لەسەر ئەو گۆرانیبێژە کۆلۆمبیایە
تۆمارکردووە لەبەردەم دادگایەک کە دەکەوێتە نزیک بەرشەلۆنە، دواتر دادگا بڕیار دەدات
کە ئایا ئەو گۆرانیبێژە بخرێتە بەردەم دادگا یان نا.
لە لێکۆڵینەوەیەکی
سەرەتاییدا کە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو دەستیپێکرد، دوای ئەوەی راپۆرتێکیان
پێگەیشت کە لەلایەن فەرمانگەی باجەوە دەرچووە سەبارەت بە دوو تاوانی ئەگەری پەیوەست
بە باجی داهات و موڵک و ماڵی ساڵی ٢٠١٨ی ئەو هونەرمەندە.
شاکیرای تەمەن ٤٦ ساڵ بڕیارە ئەمساڵ لەبەردەم دادگای بەرشەلۆنە
ئامادەبێت، بە تۆمەتی جیای پەیوەست بە خۆدزینەوە لە باج، بە کۆی گشتی نزیکەی ١٤.٥ ملیۆن یۆرۆ، لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٢
بۆ ٢٠١٤.
داواکاری گشتی
داوا دەکات سزای هەشت ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەر شاکیرادا بسەپێندرێت، جگە لە غەرامەکردنی
بە بڕی ٢٣.٨ ملیۆن یۆرۆ.
A.A