جەڵتەی
دڵ بە یەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی
مردنی كتوپڕ، جەڵتەی دڵ كاتێك روودەدات كە رۆیشتنی خوێن
بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و ماددەی دیكە لەشادەمارەكان.
لە بابەتێکی رۆژنامەی "دەیلی مەیلی" بەریتانیدا توێژینەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە،
ئاماژە بە هەندێک لە نیشانە دیارەکانی جەڵتەی دڵ دەکات، کە پێویستە راستەوخۆ نەخۆشەکە
سەردانی پزیشک بکات بۆ رزگارکردنی ژیانی.
دیارترین نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە
ئەمانەن:
١.هەستکردن بە سەرگێژخواردن.
٢. هەستکردن بە فشار.
٣. قورسی یان گرژبوون لە سنگدا.
٤. هەناسە تەنگی یان کۆکە.
٥. ئارەقکردنەوەی لە ناکاو.
٦. بوونی ئازار لە بەشەکانی جەستەدا، وەک چەناگە
و مل و پشت و بەشی سەرەوەی سک.
A.A