خانمە گۆرانیبێژ لامیا گۆرانییەکی نوێی هەڵپەڕکێی بەناوی "کاکە لە
چەمۆ بێ" بڵاوکردەوە.
بەرهەمێکی فۆلکلۆرییە و لە ئامادەکردن و بەرهەمهێنانی هەڵکەوت زاهیرە، میکس
و ماسترینگ و ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئاریاسەوە بۆ ئەنجامدراوە.
لامیا عومەر ساڵی ١٩٩٠
لەدایکبووە، خەڵکی سلێمانییە و بەهۆی ژیانی پێشمەرگایەتی باوکیوە لە رۆژهەڵات
ژیاوە چەند ساڵێک، پێشتر گۆرانی بە زمانی فارسی وتووە، ئەم بەرهەمەی بەیەکەمین
گۆرانی دادەنرێت کە بە زمانی کوردی وتویەتی و بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەرهەمەشی
بەیەکەمین کاری هونەری دادەنرێت لەگەڵ ئازدانەر هەڵکەوت زاهیر.
M.B