توێژینەوەیەکی
تەندروستی دەریخستووە زیادکردنی گوێز بۆ سیستمی خۆراکی رۆژانە دەتوانێت یارمەتیدەر
بێت بۆ تەمەنێکی درێژتر.
توێژینەوەیەک
کە لەلایەن سەنتەری تەندروستی کالیفۆرنیاوە کراوە و لە ماڵپەڕی میرەری بەریتانیدا
بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە زیادکردنی گوێز دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ
تەمەنێکی درێژتر چونکە رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە تەندروستی دڵ و مێشکدا، هەروەها پیربوونی
پێستیش دوا دەخات.
هەروەها ئاماژە
بەوەش کراوە، هەموو گوێزەکان وەک یەک نین، چونکە هەندێکیان رێژەی چەوریان زۆر
زیاترە، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خواردنی گوێز بە رێژەیەکی
مامناوەند دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە تەمەن
.
زانایانی سەنتەری
تەندروستی "کاریدا" پێداچوونەوەیان بە مێژووی خۆراکی ٢٠ ساڵ و
پێوانەکردنی جەستەیی زیاتر لە ٣٣٠٠ کەسدا کرد و بۆیان دەرکەوت، کە ئەو
بەشداربووانەی گوێزیان خواردووە لە سەرەتای ژیانیاندا زیاتر خاوەنی چالاکی جەستەیین
و سیستمێکی خۆراکی کوالیتی بەرزتریان هەیە، هەروەها مەترسی تووشبوون بە
نەخۆشییەکانی دڵیان کەمترە، بە بەروارد لەگەڵ ئەو کەسانەی گوێز لە سیستمی
خۆراکیاندا کەمترە.