پێنج نیشانەی سەرەتایی تووشبوون بە شێرپەنجەی ئێسک

PM:08:46:26/09/2023

2516 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی ئێسک قورسە بۆ دەستنیشانکردن، چونکە لە ٧٦٪ـی حاڵەتەکان بە هەڵە دەستنیشان دەکرێن، بەڵام هەندێک نیشانەی سەرەکی هەن کە ئاسانتر دەتوانرێت نەخۆشییەکە دیاری بکات .

بەپێی توێژینەوەی شێرپەنجەی ئێسک تایبەت بە "BCRT" کە لە رۆژنامەی زە سەندا بلاوکراوەتەوە،

پێنج نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی ئێسک بریتیین لە :

١. ئازاری بەردەوام یان پچڕ پچڕی ئێسک ، کە زۆرجار لە شەواندا خراپتر دەبێت .

٢. ئاوسانی گرێیەک ، یان هەوکردنی ئێسک .

٣. کێشەی جوڵەکردن ، وەک کەمبوونەوەی جوڵە یان ڕەقبوونی جومگەکان.

٤. هەستکردن بە لاوازی.

٥. کشانی ئێسک بە ئاسانی .

٦. هەروەها رەنگە هەندێک لە نەخۆشەکان تووشی ماندوێتی، ئارەقکردنەوە، تا، دابەزینی کێش، لەدەستدانی تۆنی ماسولکەکان و شکانی ئێسک ببن.