نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە

PM:01:56:26/09/2023

1412 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی گەدە یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان،کە دەتواندرێت بە دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکانی زوو چارەسەربکرێت.

ماڵپەڕی "RT" ی عەرەبی بابەتێکی دکتۆر کاتی کاسرای بڵاوکردووەتەوە کە نیشانەکانی قۆناغە زۆر سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی گەدە دەست نیشان دەکات، ئەوانیش:

١. زوو تێربوون.

٢. دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی ناڕوون.

٣. هەست کردن بە ماندوێتی بەردەوام.

٤. دڵەکزێی بەردەوام.

٥. قووتدانی خواردن بە شێوەیەکی قورس.

٦. هەست کردن بە ئازاری ورگ
A.A