گرنگترین سووده‌كانی شیری دایك بۆ منداڵ

PM:12:41:26/09/2023

1272 جار خوێندراوەتەوە

شیری دایک بە گرنگترین هۆکاری تەندروستی منداڵ دادەنرێت،‌ یارمەتی باشتر کارکردنی مێشک دەدات، رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بێنێت له‌ گه‌شه‌کردنی منداڵ و پاراستنی ئێسقان و ددان و ماسولکه‌.

ماڵپەڕی " shifaa" ئاماژەی بە چەند سوودێکی شیرپێدانی دایک بۆ کۆرپەلەکەی کردووە، لەوانەش:

١.شیری دایک خواردنێکی تەواو و بێ کەم وکوڕیە، هەموو ماددە سوود بەخشەکانی پرۆتین، گلوکۆز، چەوری، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ گەشەی مندال پێویستە.

٢.هەرس کردنی شیری دایک له ریخۆڵەکاندا ئاسانترە بە بەراورد لەگەڵ شیری قوتو.

٣.بەرگری جەستەی منداڵ بەهێز دەکات بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە دژە تەنەکان و خڕۆکە سپیەکانی خوێن و بەکتریای سوود بەخش کە لە شیری قوتودا نییە.

٤.ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی هەوکردنی ریخۆڵەکان و رێڕەوی هەناسە و گوێ دەبن، هەروەها رێژەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک، شەکرە، قەڵەوی و نەخۆشی هەستییاری بە گەنم کەمترە.

٥. ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر تووشی هەستیاری دەبن وەک، رەبۆ و ئیکزیما.

٦. شیری دایک بۆ گەشەی مێشک و رێژەی زیرەکی باشترە.

٧. هەموو کات ئامادەیە لە رووی گەرمی و ساردیەوە هاوسەنگە.

S.A