زانایان بەردبووی
جاڵجاڵۆکەیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی ١٥ ملیۆن ساڵە لە ئوسترالیا، کە بە دووەم گەورەترین
بەردبووی جاڵجاڵۆکە دادەنرێت کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە.
ماڵپەری"السومرية
نيوز" ئاماژدە بەوە دەکات کە ئەم جاڵجاڵۆکە گەورەیە کە بە "Megamonodontium McCluskey" ناسراوە، تایبەتمەندە بە قەبارە
گەورەکەی، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مایۆسین، کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ١٥
ملیۆن ساڵ لەمەوپێش.
دکتۆر ڕۆبەرت ڕاڤین
زانای مۆزەخانەی کوینزلاندی و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە سەبارەت بە دۆزینەوەی
ئەم جاڵجاڵۆکە دەڵێت "نەک هەر گەورەترین جاڵجاڵۆکەی بەردبووە کە تا ئێستا لە
ئوسترالیا دۆزراوەتەوە، بەڵکو یەکەم بەردبووی خێزانی " Barychelidae" کە لە سەرانسەری جیهاندا
دۆزرابێتەوە."
A.A