گوڵەبەڕۆژە چارەسەری ئەم نەخۆشیانە دەکات

AM:08:50:26/09/2023

30968 جار خوێندراوەتەوە

 

گوڵەبەڕۆژە لە تۆوی گوڵەبەڕۆژە دروست دەکرێت، زۆربەی کەسەکان ئارەزووی خواردنی دەکەن بەهۆی تامە بەچێژەکەیەوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ریشاڵەکان و ترشە ئەمینییەکان کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

ماڵپەڕی " الطبي " لە بڵاوکراوەیەکیدا سوود و چارەسەری خواردنی گوڵەبەڕۆژەی خستووەتە روو، ئەوانیش:

١.چارەسەری قەبزی دەکات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ریشاڵەکانەوە.

٢،بەهۆی بوونی ترشە ئەمینییەکانەوە، دەمارە گواستنەوەکانی مێشک دروست دەکات.

٣.چارەسەری نەزۆکی دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامین B1,،E و فۆلید ئەسید.

٤.دەوڵەمەندە بە فایتۆسیترۆل توانای دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی هەیە.

٥.بەسوودە بۆ نەخۆشی شەکرە چونکە هەڵمژینی چەوری بۆ ناو ئەندامەکانی جەستە هێواش دەکاتەوە،توانای پەنکریاس باشتر دەکات.
S.A