بۆ
ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور
21/3 - 19/4
پێویستە
لە شوێنی کاردا بە شێوەیەکی زۆر هاوسەنگ رەفتار بکەیت، پێگەی داراییت بەهێز دەمێنێتەوە،
پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت باشتر دەبێت، پلانەکانت وەک خۆی ئەنجام دەدەیت، ئەگەری
تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.
گا
20/4 - 20/5
ئەمرۆ
چەند هەواڵێکی خۆش دەبەیستیت، پاڵپشتی هاوپیشەکانت بەدەست دەهێنیت، ئەمڕۆ هەست بە
خۆشییەکی جیاواز دەکەیت لە کارکردندا، باری داراییت باش نابێت، ئامۆژگاریت دەکرێت
گرنگی بدەیت بە جۆری ئەو خواردنانەی کە دەیخۆیت،دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
دووانە
21/5 - 21/6
ئەمڕۆ
رۆژێکی باش دەبێت بۆت لە روانگەی تەندروستیتەوە، لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست
دەهێنیت، بە وزە و چالاکییەکی زۆرەوە کارەکانت ئەنجام دەدەیت، کاتێکی خۆش لەگەڵ
ئازیزانت بەسەردەبەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
قرژاڵ
22/6 - 22/7
ئەگەری
بەهێزی هەیە قازانجی دارایی گەورە بکەیت، دەرفەتت دەبێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت گەشتێک
بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەیت بەدەست دەهێنت، ئامۆژگاری
دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.
شێر
23/7 - 22/8
زۆر
بە وریاییەوە مامەڵە داراییەکانت ئەنجام بدە، لەوانەیە لە داهاتوودا رووبەڕووی قەیرانێکی
دارایی گەورە ببیتەوە، هەڵوێستی بێباکی هاوسەرەکەت کێشەکانت زیاتر دەکات، ئەرکەکانت
لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.
فەریك
23/8 - 22/9
ئەمڕۆ
رۆژێکی باش دەبێت لە رووی تەندروستیەوە، هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت، هەموو کارەکانت
لە شوێنی کارەکەت بە ئاسانی تەواو دەبێت، هەماهەنگیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر
دەبێت، باری داراییت باش دەبێت.
تەرازوو
23/9 - 22/10
رەنگە
ئەمڕۆ مژدەیەکی خۆشت دەست بکەوێت، رۆژەکەت لە بارەی کارەوە باش دەبێت، تا زیاتر
کاری قورس بکەیت، ئەنجامێکی باشترت دەست دەکەوێت، نیگەرانییە داراییەکانت نامێنێت،
دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
دووپشك
23/ 10-21/11
ژیانی
خێزانیت بەختەوەر دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت،
باری
داراییت باشتر دەبێت، هەموو پلانەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت، بە وزەیەکی
زۆرەوە چالاکییەکانت ئەنجام دەدەیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت
بیت.
كەوان
22/11 - 21/12
بە
باشی سوود لە کاتە بەتاڵەکانت وەربگرە، ئامۆژگاری دەکرێت سەرنجی تەواوت لەسەر کارەکانت
بێت، دوور بکەوەرەوە لە بیرکردنەوە لە شتی ناپێویست، باری دارایت باش نابێت، کاتێکی
خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەردەبەیت.
گیسك
22/12 - 19/1
دۆخی
ژیانی تایبەتیت باش نابێت، رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەک ببیتەوە، باری داراییت بە
بەهێزییەوە دەمێنێتەوە، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، لە دۆخێکی
وادا هەست بە ئاسوودەیەکی زۆر دەکەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
سەتڵ
20/1 - 18/2
ئەمڕۆ
رۆژێکی باش دەبیت لە روانگەی داراییەوە، ئەمڕۆ سەرکەوتوو دەبێت لە ئەنجامدانی
کارەکانتدا، نیگرانییەکانت کۆتایی پێدێت،پاڵپشتی هاوپیشەکانت بەدەست دەهێنیت،
ئامۆژگاری دەکرێت خۆت بەدوور بگرێت لە هەڵەی بچووک، ژیانی تایبەتیت ئارام و بەختەوەر
دەبێت.
نەهەنگ
19/2 - 20/3
پێویستە
گرنگی بە ژیانی هاوسەرگیریت بدەیت، رەنگە ڕووبەڕووی هەندێک کێشە ببیتەوە، زۆر بە
وریاییەوە بڕیارە داراییەکانت بدە،
دەرفەتت دەبێت گەشتیک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت،
دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
A.A