١٠ باشترین وڵات لە رووی ئاستی دیجیتاڵیەوە

PM:08:55:23/09/2023

620 جار خوێندراوەتەوە

دانیمارک باشترین کوالیتی ژیانی دیجیتاڵی لە جیهاندا هەیە، بەگوێرەی پێوەرێکی کۆمپانیای "سورفشارک"ـدا کە دابینکەری خزمەتگوزاری "ڤی پی ئێن" ، وڵاتەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢١ ٠،٨٣ خاڵی بەدەستهێناوە، بۆیە لە نێوان ١١٠ وڵاتدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ئەلعەرەبیە"ـدا هاتووە، کۆریای باشوور و فینلەندا بە کۆکردنەوەی ٠،٧٦خاڵ پلەی دووەمیان هەیە، لە کاتێکدا سەنگافورە پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە، هەشت پلە سەرەکییەکان لە دوو وڵاتی سکاندیناڤی و دوو وڵاتی ئاسیایی پێکدێن، جگە لە ئەمریکا، ئیسرائیل، فەڕەنسا و سویسرا. لە ریزبەندیەکەدا سەنگافورە لە رووی خێرایی ئینتەرنێتەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، دانیمارکیش لە پلەی یەکەمدایە لە رووی گونجاوی ئینتەرنێت و ژێرخانی ئەلیکترۆنییەوە.

کۆریای باشوور لە ئاستی کوالێتی ئینتەرنێتدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دوو پێوەرەکەی تر حکومەتی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی کە ئەمریکا و یۆنان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا تیایدا.

S.A