دەتوانرێت تایبەتمەندییە کەسییەکان و نهێنییە دەروونییەکانی مرۆڤ ئاشکرا
بکرێت، هەر شێوەیەک لە چاو تایبەتمەندیەک لە خۆدەگرێت.
ماڵپەڕی "موضوع" ئاماژەی بە چەند تایبەتمەندییەکی شێوەکانی چاو
کردووە، لەوانیش:
١.چاوی قووڵ: کەسێکی گەشبینە و زۆر بە ئەرێنی شتەکان دەبینێت، خۆشەویستی
و ئارەزووی ژیانی تێدا دەبینرێت.
٢. چاوی بەرز: زیاتر رەشبین و نەرێنی دەبن، بەچاوێکی تاریکەوە سەیری شتەکان دەکەن
و چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە خراپترین شت رووبدات.
٣.چاوی گەورە: زۆر کەس سەرسامن پێیان و سەرنجڕاکێشیەکی تایبەتیان هەیە مرۆڤی
دۆستانەن و خاوەنی عەقڵیەتێکی داهێنەرن.
٤. چاوی بچووک: کەسانی خۆبەزلزان و زیرەکن، بە وردی تێبینی شتەکان دەکەن.
S.A