هەندێک لە بورجەکان
بەهرەیەکی سروشتییان هەیە بۆ شاردنەوەی بیرکردنەوە و هەست و نهێنییەکانیان لە کەسانی
تر.
ماڵپەڕی "سیدیتی"
ئەو بورجانە ئاشکرا دەکات کە نهێنییەکانیان بۆ کەسانی تر ئاشکرا ناکەن، لەوانەش:
١.بورجی گا: یەکێک لەو بورجانەی کە نهێنییەکانیان
بۆ کەسانی تر ئاشکرا ناکەن، کەسانی ئارام و لەسەرخۆن و خێرانین لە بڕیاردان، و زۆرجار
بیر و هەستەکانی بۆ خۆی دەهێڵێتەوە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە نهێنی پارێزێکی متمانەپێکراو.
٢.بورجی قرژاڵ: کات بۆ بیرکردنەوە لە شتەکان
تەرخان دەکات پێش ئەوەی بڕیارێک بدات، بە سۆز و هاوخەمییەوە مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییەکانی
دەکات، ئەمەش وای لێدەکات کەسێک بێت کە
متمانەت پێی هەبێت.
٣. بورجی فەریک:
بەهرەیەکی هەیە لە دابەشکردنی هەست و بیرکردنەوەکانیدا، ئەمەش وای لێدەکات شارەزا
بێت لە شاردنەوەی نهێنییەکانی.
A.A