نێتفلێکس وردەکاری زنجیرەیەکی نوێی "Squid Game" ئاشکرا دەکات

AM:11:25:23/09/2023

1436 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نێتفلێکس یەکەم تیزەری زنجیرە نوێیەکەی بڵاوکردەوە کە لەسەر شێوازی زنجیرەی Squid Game وێنە گیراوە.

نێتفلێکس رایگەیاندووە کە پێشبڕکێی راستەقینەیی دە ئەڵقەیی لەسەر بیرۆکەی یارییەکانی زنجیرەی Squid Game بەرهەمدەهێندرێت.

ئەوەی ئەم زنجیرە نوێیە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لەسەر بنەمای رووداو و یارییەکانی زنجیرەکە دامەزراوە، کە بووەتە بەهێزترین زنجیرە لەسەر پلاتفۆرمی نێتفلێکس.

نێتفلێکس ئاماژەی بەوە کرد کە زنجیرەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەم بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت.

پرۆمۆکە دەریدەخات کە ٤٥٦ پێشبڕکێکار لە کۆمەڵێک یاریدا رکابەری یەکتری دەکەن بەڵام بە پێچەوانەی زنجیرەکە کە گرەوەکان لەسەر ژیان یان مردن بوو، لێرەدا خراپترین چارەنووسی پێشبڕکێکە لە دەستدانی ٤.٥٦ ملیۆن دۆلارە، کە ئەمەش گەورەترین خەڵاتە لە مێژووی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکاندا.

وتەبێژی بەرنامەکە رایگەیاندووە،هەموو رێوشوێنە ئەمنییەکان گیراونەتەبەر.
A.A