بۆ
ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور
21/3 - 19/4
باشتر
دەبێت ئەگەر کات و وزەی خۆت لە کارە دروستەکاندا بەکاربهێنیت. دوور بکەوەرەوە لە
شتە ناپێویستەکان ئەگینا پەشیمان دەبیتەوە، لە شوێنی کاردا ئامۆژگاری هاوپیشەکانت
پشتگوێ مەخە، لە مامەڵەی دارایدا ئاگاداربە، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی
هیچ کارێکی گرنگ کە پەیوەندی بە پارەوە هەبێت.
گا
20/4 - 20/5
ئەمڕۆ
رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت لە روانگەی کارەوە، هەست بە ماندووێتێکی زۆر دەکەیت، گۆڕانکاری
لە رەفتاری هاوسەرەکەتدا روودەدات، لەوانەیە لەسەر شتێکی بچووک توڕە بێت، لە دۆخێکی
وادا هەوڵبدە خۆت ئارام بکەیتەوە ئەگینا رەنگە کێشەکانتان گەورە ببێت، باری داراییت
لە ئاسایی باشتر دەبێت.
دووانە
21/5 - 21/6
دۆخی
تەندروستیت باش دەبێت، لە رووی دەروونیشەوە بەهێز دەبیت، رەنگە ئەرکەکانت لە شوێنی
کارەکەت زۆر ببێت، پلانەکانت وەک خۆی ئەنجام دەدەیت، هەر کێشەیەکی پەیوەندیدار بە
کارەکەتەوە هەبێت ئەوا چارەسەر دەبێت، لایەنی ئابووریت بەهێز دەمێنێتەوە.
قرژاڵ
22/6 - 22/7
رەنگە
تووشی کێشە ببیتەوە لەگەڵ هاوسەرەکەت، لە دۆخێکی وادا ئەمڕۆ هەندێک فشاری دەروونی
دروست دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت هەموو نیگەرانییەکان لەبیر بکەیت و سەرنجت لەسەر
کارەکەکانت بێت، جگە لەمەش پێویستە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە بدەیت بە شێوەیەکی
ئاشتیانە و بە خۆشەویستییەوە، باری داراییت باش دەبێت.
شێر
23/7 - 22/8
کەش
و هەوای ماڵەوەت ئارام دەبێت، چەند بابەتێکی گرنگ لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باس
دەکەیت، هەروەها دەتوانیت ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی گرنگ بدەیت بۆ بەهێزکردنی پێگەی
دارایی خۆت، پێویستە سروشتی توڕەیی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت
هەیە.
فەریك
23/8 - 22/9
ئەمڕۆ
دەرفەتت دەبێت گەشتێک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت، باری داراییت باش دەبێت. ئەمڕۆ یارمەتی
کەسێکی نزیکیشت دەدەیت لە رووی داراییەوە، متمانە و وزەت لە شوێنی کارەکەت هەمووان
سەرسام دەکات، رەنگە قازانجی دارایی گەورە بەدەست بهێنیت، دۆخی تەندروستیت باش
دەبێت.
تەرازوو
23/9 - 22/10
ئەمڕۆ
دەتوانیت بە هەوڵێکی کەمتر سەرکەوتنی باش بەدەست بهێنیت، زۆر دڵخۆش دەبیت و متمانەت
بە خۆت زیاتر دەبێت، ئامۆژگاریت دەکرێت لە داراییەوە وریا بیت، ئەگەرنا، لەوانەیە
تووشی کێشەیەک ببیت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت،دۆخی تەندروستیت
باشتر دەبێت.
دووپشك
23/ 10-21/11
ئەمڕۆ
ڕۆژێکی زۆر بەختەوەر دەبێت بۆت لە ڕووی دراییەوە، لەوانەیە لەناکاو پارەت دەست بکەوێت،
لە ماندووبوونت سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت
باشتر دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.
كەوان
22/11 - 21/12
ئامۆژگاری
دەکرێت خۆت لە وەرگرتنی هێل بەدوور بگریت،ئەگەر نا رەنگە تووشی زیانێکی زۆری
دارایی ببیت، بە وزەیەکی زۆرەوە چالاکییەکانت ئەنجام دەدەیت،هەماهەنگیت لەگەڵ
هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت و کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەردەبەن.
گیسك
22/12 - 19/1
ئەمڕۆ
رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت لە روانگەی خۆشەویستییەوە، رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەک ببیتەوە
لەگەڵ هاوبەشی ژیانت، باری داراییت باش نابێت، دوور بکەوەرەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ
زۆرێک لە ئەرکەکان لە یەک کاتدا، ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بە.
سەتڵ
20/1 - 18/2
ئەمڕۆ
کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەسەردەبەیت، باری داراییت بە بەهێزی دەمێنێتەوە، ئەمڕۆ
دەتوانیت پاشەکەوتی زیاتر بکەیت، ئەرکەکانت زیاتر دەبێت، لە دۆخێکی وادا هەست بە
ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
نەهەنگ
19/2 - 20/3
ئەمڕۆ
رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت بۆت، لەوانەیە هەندێک لە کارە گرنگەکانت رووبەرووی چەند بەربەستێک
ببێتەوە، لە دۆخێکی لەو جۆرەدا رەنگە فشاری دەروونیت زیاد بکات، رەفتاری هەندێک لە
ئەندامانی خێزانەکەت بەرامبەرت باش نابێت، باشتر دەبێت ئەگەر کۆنتڕۆڵی هەستەکانت
بکەیت، باری داراییت باش دەبێت.
A.A