ئۆتۆمبێلەکەی بوو بە تۆپێک لە ئاگر بەڵام زیندوو مایەوە

PM:11:25:22/09/2023

2168 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی هاتووچۆی ترسناکدا، شۆفێرێکی تەمەن ٥٠ ساڵان لە ژێر بارهەڵگرێکی گەورەدا لە ویلایەتی مینیسۆتا لە ئەمریکا لە مردنێکی سەدا سەد رزگاری بوو.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە وردەکارییەکانی ڕووداوەکەی تێدا دەرکەوتووە، وەک چۆن ئۆتۆمبێلێکی بچووک بەخێرایی دەڕوات، بەڵام لە پڕێکدا بارهەڵگرێک بە خێرایی خۆی پیادا دەکێشێت.

بەهۆی پیاکێشانە توندەکەوە، ئۆتۆمبێلە بچووکەکە گڕ دەگرێت، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە پیاوێکی ٥٠ ساڵ بووە، زیندوو ماوەتەوە تەنها بریندار بووە.

پیاوەکە رایگەیاند کە بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بگاتە سەر کارەکەی، بۆیە بارهەڵگرەکەی نەبینیووە.

M.B