ژنێکی سویسری قرژاڵێک بە ٢١٠ دۆلار دەکڕێت فڕێی دەداتەوە ناو دەریا

PM:10:54:22/09/2023

1084 جار خوێندراوەتەوە

گەشتیارێکی سویسری کە سەردانی دوورگەیەکی ئیتاڵیای کرد، چێشتلێنەر و ستافی سەر کەشتییەکەی سەرسام کرد کاتێک قرژاڵێکی بە ٢١٠ دۆلار کڕی، بەڵام نەک بۆ خواردن بەڵکو دووبارە گەڕاندیەوە شوێنی ژیانی خۆی.

رۆژنامەی "ئیندیپێندێنت" لە هەژماری ئینستاگرامەکەیان، ڤیدیۆی ژنە سویسرییەکەیان داناوە و لێدوانی خاوەنی چێشتخانەکە "ئەنتۆنیۆ فاسۆلینۆ"شـیان وەرگرتووە، کە دەڵێت "کاتێک ئەو خانمە داوای قرژاڵەکەی لێکردین وامانزانی بۆ خواردنی دەوێت، بەڵام وتی قرژاڵەکەم بە زیندوویی دەوێت، سەرەتا پێی رانەگەیاندین کە دەیەوێت قرژاڵەکە بخاتەوە دەریاکە".

هەروەها وتیشی "ئەو خانمە زۆر هەستی بە خۆشی دەکرد کاتێک ئەو کارەی ئەنجامدا وەک ئەوەی ژیانی مرۆڤێکی رزگار کردبێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، پشتگیریی زۆر بۆ خانمە سویسرییەکە دەربڕاوە، بەتایبەت لەلایەن کەسانی ئاژەڵ دۆستەوە.


M.B