قسەی زۆر کراوە دەربارەی توانای زیرەکی دەستکرد بۆ رفاندنی
کاری مرۆڤەکان، ئەمجارە راپرسییەک کراوە لە بەڕێوەبەرەکانەوە و دەرکەوتووە نیوەیان
پێیان وایە ئەوانیش کارەکەیان لە مەترسیدایە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ئەلعەرەبیە"ـدا باس لە
مەترسی زیرەکی دەستکرد دەکات بۆ کاری بەڕێوەبەرەکان، شارەزایانی تەکنیکی پێیان وایە
کە زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ئەرکی رۆتینی بەڕێوەبەرەکان ئەنجام بدات.
هەرچەندە بەڕێوەبەران هەوڵدەدەن کەسانێک دابمەزرێنن کە
توانای زیرەکی دەستکردیان هەبێت، بەڵام ئەوە ئەستەمە چونکە کەس ئەو توانایەی نییە،
هەروەها لە ئێستادا بەپێی ئەم راپرسییە بەڕێوەبەرەکان خۆیان مەترسی لەدەستدانی
کارەکەیان لەسەرە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ٢٤٪ـی کارمەندان لە چوارچێوەی کارەکانیاندا
دەتوانن توانای زیرەکی دەستکردیان هەبێت.
هەرچەندە بەشێک لە
شارەزایان پێیان وایە زیرەکی دەستکرد ناتوانێت هەموو کارەکانی بەڕێوەبەرێک ئەنجام
بدات، وەک بابەتەکانی پەیوەست بە بیرکردنەوەی رەخنەگرانە، داهێنان،
کارکردن لەناو تیمێکدا و ئیلهامبەخشین پێیان.
M.B