تایبەتمەندییە جیاوازەکانی منداڵی ناوەنجی

PM:01:53:22/09/2023

11532 جار خوێندراوەتەوە

 

دایکان و باوکان هاوشانی یەکتر منداڵەکانیان پەروەردە دەکەن بەبێ جیاوازی نێوانیان بۆ ئەوەی نەوەیەکی پێگەیشتوو و سەرکەوتوویان لێدەربچێت، بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوبوون بکەن.

ماڵپەڕی "یونیسف" لەو بارەیەوە چەند نیشانەیەکی جیاوازی منداڵی ناوەنجی ئاشکراکردووە، کە بریتیین لە:

١. زۆرینەی ئەو كەسانەی لە پلە و پۆستی بەرزدا بوون، منداڵی ناوەنجی بوون.

٢. رۆژی تایبەت بە خۆیان هەیە، ١٢ی مانگی ئابی هەموو ساڵێك بە رۆژی منداڵی ناوەنجی دەستنیشانكراوە.

٣. منداڵی ناوەنجی هیچ رەفتارێكی لە منداڵی گەورە ناچێت و بە تەواوی پێچەوانەی یەكترن، منداڵی گەورە زیاتر حەز بە ستایشكردن و پێدانی خۆشەویستی دەكات، منداڵی ناوەنجی هەندێك كات ئەم رەفتارە بە بێزاركەر وەسف دەكات.

٤. منداڵی ناوەنجی بە گشتی سەربەخۆترن، زیاتر پشت بەخۆیان دەبەستن، دەزانن چۆن خۆیان لەگەڵ دۆخە جیاوازەكاندا بگونجێنن.

S.A