بارین ئیدریس نوێترین گۆرانی بڵاوکردەوە

PM:09:42:21/09/2023

2396 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ بارین ئیدریس گۆرانییەکی نوێی بەناوی "قومار" بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی و کاری میکس و ماسترینگ لەلایەن عەلی شەریف زادەوە بۆ ئەنجام دراوە، هەروەها ئەفشین شوکری کاری میوزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە.

بارین ئیدریس خانمە گۆرانیبێژێکی گەنجە و بە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.

M.B