هونەرمەند
میدیا حسێن ئەلبوومی باران و ئەوینی بڵاوکردەوە کە حەوت گۆرانی لە خۆی گرتووە.
بەرهەمەکان کە حەوت
گۆرانین، لە ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەند خۆیەتی، میوزیک و ئامادەکردنی لەلایەن
نزار زێوێییەوە بۆ ئەنجامدراوە و کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن ئەفشین جەمالەوە
بۆ کراوە، هەروەها لەلایەن ژەنیارانی گروپی میوزیکی لوڕەوە کاری دروستکردنی
میوزیکی بۆ کراوە.
وەک
هونەرمەندەکە خۆی پێشتر رایگەیاندبوو "سەرجەم ئاواز و
هۆنراوەکان هی خۆمە و ماوەی ١٠ ساڵە بەرهەمەکان تەواو بوون و بە هۆکاری بارودۆخی
سیاسی کوردستان بڵاومان نەکردەوە".
ناونیشانی
گۆرانییەکانی ناو ئەلبوومەکە بەمشێوەیەن "باران و ئەوین، شیرین، سلێمانی، بەس
بێ، ساقیە، دڵ، زیندان و سووتان".
هونەرمەند میدیا حسێن لەدایکبووی شاری
سلێمانییە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی
دەیان گۆرانی و ئاواز و هۆنراوەیە جگە لە چەندین ڤیدیۆ کلیپ، تا ئێستاش بەشێکی زۆر
لە هونەرمەندان گۆرانییەکانی دەڵێنەوە.
M.B