بە مۆز و شیری وشک چرچی ژێر چاوت مەهێڵە

PM:11:42:20/09/2023

2348 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن چرچی و ئاوساوی لە ژێر چاودا دەردەکەوێت، زۆرکاتیش هۆکارەکانی وەک کەمخەوی و نیگەرانی بەردەوام چرچی و ئاوساوی ژێر چاو زیاد دەکەن، کە دەکرێت بە کەرەستە سروشتییەکان چارەسەر بکرێت.

ماڵپەڕی "بۆڵدسکای" لە بابەتێکی جوانکارییدا ئاماژەی بە چۆنییەتی بەکارهێنانی دوو پێکهاتە کردووە بۆ نەمانی چرچی و ئاوساوی ژێرچاو، بەمشێوەیە:

شیری وشک:

کە بڕێکی زۆر ترشی لاکتیک و ترشی حەلفا هیدرۆکسی تێدایە و وەک تەقشیر کاردەکەن بۆ لابردنی پێستی مردوو، ئەویش بەتێکەڵکردنی شیری وشک و هەنگوین یان ئاوی گوڵ بە بڕی یەکسان، بدرێت لە ژێر چاو بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی ئاسایی بشۆرێت، هەفتەی جارێک بۆ دووجار بەکاربهێنرێت.

گیراوەی مۆز:

مۆز جگە لە نەهێشتنی چرچی و ئاوساوی ژێر چاو شێداریی بەپێستیش دەبەخشێت، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین ئەی و سی و ئی تێدایە، مۆزێک ورد بکە و بیپلیشێنە و بیدە لە ژێر چاوت، ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بێت دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، رۆژانە ئەم رێگەیە تاقیبکەرەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.

M.B