وشکی پێست یەکێکە لە گرفتە باوەکان کە
زۆرینەی خەڵک بەدەستییەوە دەناڵێنن، جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرینی هەیە لە هەمان
کاتدا دەبێت بە برین و خوێنی لێدێت، هۆکارەکانی زۆرن وەک، سەرمای زستان و بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی هاویندا.
ماڵپەڕی"cnn"ی عەرەبی
لە بڵاوکراوەیەکدا چەند ئامۆژگارییەک دەخەنەڕوو بۆ پاراستنی پێست لە وشکبوونەوە، ئەوانیش:
١. دوورکەوتنەوە
لە خۆشۆردن بە ئاوی گەرم: ئاوی گەرم یارمەتیدەرە لە وشکبوونەوەی پێست، چونکە زەیتی
خۆراکی کەم دەکاتەوە کە یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات.
٢. زۆر
مانەوە لە گەرماو: مانەوە لە ئاودا بۆ ماوەیەکی زۆر شێداری خانەکانی پێست کەم دەکاتەوە،
بۆیە مانەوەت لە گەرماودا ١٥خولەک زیاتر نەبێت.
٣. بەکارهێنانی
شێدارکەرەوە: دوای خۆشۆردن شێدارکەرەوە بەکاربهێنە، چونکە یارمەتی داخستنی کونیلەکانی
پێست دەدات.
٤. شێوازی
ریش تاشینی تەندروست: دڵنیابە لە بەکارهێنانی ریشتاشینی خاوێن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی
بەکتریا کە پێست هەستیارتر دەکات.
٥.بەکارهێنانی
بەرهەمی سروشتی: دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی سابوون یان کرێم کە بۆن و کهولی تێدایە.
S.A