رەشی ژێرچاو یەکێکە لە گرفتە باوەکان کە زۆرینەی خەڵکی
بەتایبەت خانمان بەدەستییەوە دەناڵێنن، هۆکارەکانی زۆرن وەک کەمخەوی و
لێنەکردنەوەی ماکیاژ لە کاتی خەودا و لاوازبوونی کێشی جەستە، دەکرێت بە کەرەستەی
سروشتیی ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت.
ماڵپەڕی ئۆدیتی سێنتراڵی هیندی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە
گیراوەیەکی سروشتی کردووە کە رەشی ژێرچاو لە ماوەیەکی کەمدا ناهێڵێت.
کەرەستەکانی:
کەوچکێک پاودەری کاکاو
کەوچکێک هەنگوین
کەوچکێک زەردەچەوە
هەموو گیراوەکان لە قاپێکدا تێکەڵ بکە و شێوەیەکی لێ دەربچێت، گیراوەکە بدە لە ژێر چاوەکانت و بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بێت،
دواتر بە ئاوی سارد لێبکەرەوە و کرێمی ژێر چاوی لێبدە.
M.B