زۆرێک لە خانمان
بەدەست کێشەی کونیلە گەورەکانی پێستەوە دەناڵێنیت، ئەم کێشەیەش دەبێتە هۆی
دروستبوونی خاڵی رەش و زیپکە.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی " راي اليوم" دا ئاماژە بە چەند هۆکارێکی سەرەکی دەکات بۆ
دروستبوون و گەورەبوونی کونیلەکانی پێست، ئەوانیش:
١. زیادبوونی بەرهەمهێنانی
چەوری لەلایەن رژێنە چەورییەکانی پێستەوە دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست و زیادکردنی
قەبارەیان.
٢. بەکارهێنانی
جوانکاری کوالیتی خراپ یان لەگەڵ جۆری پێستتدا ناگونجێت، هۆکارە لە گەورەبوونی کونیلەکانی
پێست.
٣. لانەبردنی ماکیاژ بە باشی دەبێتە هۆی دروستبوون
و کۆبوونەوەی پیسی لەناو کونیلەکاندا.
٤.
پاک نەکردنەوەی پێست بە بەردەوامی دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پیسی لەناو کونیلەکاندا.
A.A