پێویستە سیستمی بەرگری منداڵ بەشێوەیەکی ئاسایی و گونجاو
کاربکات بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆس
و نەخۆشی.
پزیشکی منداڵان ئەحمەد ئەبو کاس لە رێگەی ماڵپەڕی ئەنادۆڵەوە
چەند ئامۆژگارییەک پێشکەش بە دایک و باوکان دەکات بۆ باشترکردنی سیستمی بەرگری منداڵانی
تازە لە دایکبوو، ئەوانیش:
١. دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی.
٢. مانەوەی منداڵ لە ژینگەیەکی پاکدا.
٣. ماچکردنی منداڵی
تازە لەدایکبوو بەگشتی بەرگری جەستە کەمدەکاتەوە.
٤. گرنگترین شت لەدوای لەدایکبوون ئەوەیە کە منداڵ لە لایەن
دایکییەوە شیری پێ بدرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ.
٥. منداڵ دەبێت هەموو ئەو کوتانانە وەربگرێت کە رێکخراوی
تەندروستی جیهانی پێشنیاری کردووە.
٦. خۆراک رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەرزکردنەوەی بەرگری جەستەی
منداڵ، وەک خواردنی ڤیتامین سی کە گرنگترینیان میوەی لیمۆ و بیبەری سەوزی شیرینە،
هەروەها ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامین E یان تێدایە وەک
سپێناخ و گێزەر و برۆکلی.
٧. بۆ بەهێزکردنی بەرگری منداڵ، پێویستە دایک
و باوکان خۆیان لە جگەرەکێشان بەدوور بگرن، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر سیستمی
بەرگری منداڵ دەبێت.
٨. وەرزش رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لە بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی
بەرگری جەستە، بەڵام دەبێت دایک و باوکان ئەوانەی گونجاون بۆ تەمەنی منداڵەکانیان
هەڵبژێرن بۆ ئەوەی بتوانن مەشقی پێبکەن.
A.A