بەم رێگەیە پێستی مردووی دەوروبەری نینۆکەکان لاببە

PM:04:44:16/09/2023

1316 جار خوێندراوەتەوە

نینۆکەکان وەك هەر یەکێك لە بەشەکانی قژ و پێست پێویستییان بە گرنگی پێدان هەیە بۆئەوەی بە جوانی و تەندروستیی بمێننەوە و بەرەو باشتر بچن.

لە بابەتێکیدا ماڵپەڕی "webteb” ئاماژەی بە چەند هەنگاوێکی ئاسان کردووە بۆ لابردنی پێستی مردووی دەوروبەری نینۆکەکان، ئەوانیش:

١. سەرەتا ناوچەی دەوروبەری نینۆکەکە نەرم بکەرەوە بە دانانی لە ئاوی گەرمدا.

٢. ئامێری لابردنی پێستی مردوو لە دەوروبەری نینۆکەکە بدە، پاشان پێستە مردووەکان ببڕە.

٣. ئالۆڤێرا بۆ ماوەی ١٥ خولەک بدە لە پەنجەکات، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە تا بە تەواوی لەو کێشەیە رزگارت دەبێت.

٤.هەنگوین و مۆز تێکەڵ بکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بیدە لە دەستت، دواتر بە ئاو بیشۆ بەبێ بەکارهێنانی سابون.

٥.زەیتی بادەم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، دەتوانیت سوودی لێببینیت، لە چواردەوری نینۆكت و مەساجی پێبكە بۆ ماوەی ١٠ خولەك.

S.A