ئەم ڤیتامینانە یارمەتی بەهێز بوونی یادەوەری و تەرکیز دەدەن

PM:08:25:30/05/2023

9056 جار خوێندراوەتەوە

خۆراکی تەندروست و شێوازی ژیانی دروست ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز کردن، هەندێک خۆراکی تەندروست دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ئەم مەبەستە.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا ئاماژە بەو ڤیتامینانە دەکات کە یارمەتی زیادکردنی تەرکیز و یادەوەری و کەمکردنەوەی بیرچوونەوە دەدەن، کە بریتین لە:

١. ڤیتامینB6 ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز لە ڕێگای زیاتر ڕژاندنی دۆپامین و سیڕۆتۆنین کە هەردووکیان بریتین لە گەینەری دەمار کە زانیاریەکان دەگوازنەوە بۆ مێشک، سەرچاوەی خۆراکی سپێناخ ، مۆز ، گوڵەبەڕۆژە ، ماسی سەلموون و ماسی توونا.

٢. ڤیتامین B12 بە سوودە بۆ مێشک، خوێن، زیادکردنی تەرکیز و بەهێزکردنی یادەوەری، سەرچاوەکانی خۆراک گۆشتی سوور، ماسی و بەرهەمە شیرەمەنیەکان.

٣. ڤیتامین B1, B2 یادەوەری بەهێز دەکەن و گرنگن بۆ کۆئەندامی دەمار، سەرچاوەکانی خۆراک دانەوێڵە تەواوەکان، گۆشت، جگەر، هێلکە و سەوزە گەڵاتۆخەکان وەک سپێناخ.

٤. ڤیتامین C دژە ئۆکسانێکی زۆر گرنگ، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک میوە مزرەمەنیەکان، هەڵوژە، شلیک و بیبەر.

٥. ڤیتامینE  دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، سەرچاوەکانی خۆراک زەیتی ڕووەکی، چەرەس، ماسی، هێلکە و جگەر .

٦. کۆلین، بە یەکێک لە کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) هەژمار دەکرێت و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز و چالاک کردنی مێشک، سەرچاوەکانی خۆراک هێلکە، جگەر، ماسی ناو دەریا و پاقلەمەنیەکان.