کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند،
ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەراورد بە
دوێنی بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
سەبارەت بە سبەی یەکشەممە،
کەشناسی پێشبینیکردووە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا بێت و پلەکانی
گەرما نزیک دەبنەوە لە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەپێی بڵاوکراوەکە، لە گەرمیان
پلەی گەرما ٤٠ پلەی سیلیزییە و بەوەش دەبێتە گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی
سۆرانیش، بە ٣٢ پلەی سیلیزیی دەبێتە فێنکترین ناوچە.
هاوکات، کەشناسی، ئاماری
بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە بەمشێوەیە:
سلێمانی: ١.٨ ملم
رەواندوز: ٠.٧ ملم
ماوەت: ٠.٨ ملم
قەڵادزە: ٠.٦ ملم
کانی ماسی: ٠.٦ملم
قرگە: ٢.٧ ملم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٣٥
سلێمانی: ٣٣
دهۆک: ٣٤
کەرکوک: ٣٨
هەڵەبجە: ٣٥
زاخۆ: ٣٥
سۆران: ٣٢
گەرمیان: ٤٠