چەند نیشانەیەک دەریدەخەن لە پەیوەندییەکی هاوسەریی تەندروستدایت

PM:06:09:26/05/2023

8012 جار خوێندراوەتەوە

پەیوەندییەکی تەندروست دەبێت خۆشەویستی، رێز، شانازی تێدا بێت، دەتوانن هەموو پێویستیەکانتان بە یەکتر بڵێن و تێگەیشتن لە نێوانتاندا هەبێت، گوێ لە کێشەی یەکتر بگرن و بەیەکەوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.

لە ماڵپەڕی " everydayhealth" لە راپۆرتێکدا، ئەو نیشانانە دەردەخات کە هاوسەران دەتوانن پەیوەندیەکەیان وەک پەیوەندیەکی باش سەیر بکەن، چەند تایبەتمەندیەکی نێوان هاوسەران، گرنگترین ئەو نیشانانە بریتین لە:

١. ناترسن لە قسەکردن لەگەڵ یەکتر، بەتایبەتی لە کاتی هەبوونی کێشەیەک تایبەتی یان پێویستیەکی ژیانت، بۆیە هەر شتێک بێت تۆ دەتوانیت بۆی باس بکەیت و پێی بڵێیت.

٢. متمانە کردن بناغەی هەموو پەیوەندیەکە، لە پەیوەندییەکی تەندروستدا پێویست ناکات بترسیت لەوەی هاوسەرەکەت خەریکی چییە لە سۆشیال میدیادا، لەبەر ئەوەی متمانەی تەواو پێی هەیە وەک چۆن ئەویش دەبێت هەروا بێت.

٣. لە زمانی خۆشەویستی یەکتر تێ دەگەن، وتنی ئەو وشانەی یەکتر دڵخۆش دەکەن یان کڕینی ئەو دیاریانەی پێیان خۆشە.

٤. رەزامەند دەبن لەسەر هەندێک ناکۆکی نێوانتان، لە کاتێکدا هەموو هاوسەران ناخۆشی و شەر لە نێوانیاندا روودەدات، بەڵام لە پەیوەندی تەندروستدا ئەو شەڕانە دەبنە هۆی باشتر کردن و تێگەیشتنی زیاتری نێوانیان.

٥. هانی یەکتر دەدەن تا بگەن بە ئامانجەکانتان، هێز بە یەکتر دەدەن تا بگەن خەون و ئاواتەکانتان، پەیوەندیەکی تەندروست بەهێزتر دەبێت کاتێک باشی یەکترتان دەوێت.

٦. رێز لە سنوورەکانی نێوانتان دەگرن، رێگە بە خۆتان نادەن سنووری نێوانتان ببەزێنن، ئیدی ئەو سنوورە هەر چییەک بێت، پێشتر قسەی لەسەر کرابێت یان خۆتان داتان نابێت.