خانمە گۆرانیبێژ
بانە شێروان نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "تانگی" لە چەناڵی تایبەت بە خۆی
لە یوتوب بڵاوکردەوە.
بانە شێروان یەکەم گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە، وەک پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کە چیتر بە
زمانی کوردی گۆڕانی ناڵێتەوە، جێی ئاماژەشە بانە هەموو ڤیدیۆ و وێنەکانی لە
هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سڕیوەتەوە لەدوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییە
نوێیەکەی.
بانە شیروان خەڵکی
شاری سلێمانییە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، لەدوای
بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی پێشبڕکێی گۆرانیدا ناوبانگی دەرکردووە، خاوەنی چەند
کلیپ و ڤیدیۆکلیپێکە.