عەدنان تەیمور بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:07:02:23/05/2023

1984 جار خوێندراوەتەوە

عەدنان تەیموور هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین بەرهەمی هونەری بەناوی "لە من ببورە" بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی عەدنان تەیموور کە لە کەناڵی تایبەتی هەڵکەوت زاهیر لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، لە ئاوازی "هەڵکەوت زاهیرە"ـە و هونەرمەند "عەبدولقەهار زاخۆیی" نووسیوویەتی، کاری ئەرەنجمێنت و میکس و ماسترینگی لە لایەن "سەرکان تەنک"ەوە بۆ کراوە.

عەدنان تەیمور لەدایكبوی شاری وانە، لە یەکێك لە پڕۆگرامەکانی گۆرانی وتن بەشداری کرد و توانی تا قۆناغی فاینەڵ بڕوات و پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت و لەوکاتەوە کاری هونەری دەستی پێکرد و یەکێکە لە قوتابییەکانی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر.