پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

PM:04:08:23/05/2023

38684 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

هەوڵبدە هەموو ئەرکەکانی ئەمرۆت بە باشی ئەنجام بدەیت ، بەتایبەتی لە شوێنی کارەکەت، لە ئەگەری دروستبوونی کێشە دەتوانیت یارمەتی خێزانەکەت داوا بکەیت.

گا 20/4 - 20/5

رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆت، بۆ کارەکەت زیاتر هەوڵ دەدەیت و ئەوە بە دەست دەهێنیت کە هەوڵت بۆ داوە، هەندێک کێشەی تەندروستیت تووش دەبێت، بۆیە زیاتر ئاگات لە تەندروستیت بێت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ رۆژێکی باش نابێت لە رووی دەروونیەوە بۆت، بۆ هەندێک بابەتی گرنگ بگەڕێوە بۆ رای خێزانەکەت، باشترە کۆنتڕۆڵی تووڕەییت بکەیت و قسەکان بە باشی دەر ببڕیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ هەلی بەسەربردنی کاتی زیاترت دەبێت لەگەڵ خێزانەکەت، بۆیە هەوڵ بدە بە باشی ئاگات لەو هەلانە بێت، هەوڵ بدە تەرکیزت لەسەر ئەرکێک بێت نەک چەند ئەرکێک لە کاتێکدا.

شێر 23/7 - 22/8

لە ئەگەری دروستبوونی هەر کێشەیەکی خێزانی ئەمڕۆ، هەوڵ بدە لەسەرخۆ بیت و تێگەیشتن هەبێت لە نێوانتاندا، زیاتر ئاگات لە تەندروستیت بێت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ لەسەر شوێنی کارەکەت دەتوانی خۆت بسەلمێنیت بە زۆر هەوڵدان و تێگەیشتنی زیاترت بۆ کێشەکان، رەنگە ئەمڕۆ هەلی پشوو وەرگرتنت بۆ بێتە پێش، دەبێت زیاتر ئاگات لە تەندروستیت بێت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ دەبێت خۆت لەو کەسانە دوور بگریت کە هەمیشە هەستی نەرێنیت بۆ دروست دەکەن، لە رووی داراییەوە ئمەڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆیە زیاتر گرنگی بە کارەکانت بدە.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ دەتوانیت کات لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت بەسەر ببەیت، هەوڵ بدە بە تواناکانت سەرسامیان بکەیت و لە شوێنی کارەکەت خۆت بسەلمێنیت.

كەوان 22/11 - 21/12

رەنگە ئەمرۆ رووبەڕووی چەند کێشەیەکی تەندروستی ببیتەوە، هەوڵ بدە زیاتر گرنگی بە سیستمی خواردنت بدەیت، گرنگی بە کاتە تایبەتەکانی خێزانەکەت بدە.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەو کارەی زۆر خۆتت بۆ ماندوو کردووە رەنگە ئەمڕۆ ئامانجەکەتی تێدا بەدەست بهێنیت، لە رووی تەندروستیەوە رۆژێکی باش دەبێت بۆت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

هەوڵ بدە ئەمڕۆ لەسەر شوێنی کارەکەت لەسەرخۆیت لەدەست نەدەیت، رەنگە رووبەڕووی چەند کێشەیەک ببیتەوە، چەند هەواڵێکی خۆشت پێ دەگات لە منداڵەکانتەوە، هەوڵ بدە زیاتر گرنگی پێدانیان نیشان بدەیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ رۆژێکی درێژ دەبێت لەسەر کار، رەنگە تووشی چەند بەربەستێک ببیتەوە، هەموو ئەو کارانەی پێت دەسپێردرێت وەک خۆی ئەنجامیان بدە، ئاگادار بە بەرامبەر بە تەندروستیت و هەوڵبدە خۆت بپارێزیت لە خواردنی خراپ.