کاریگەری کەمی ڤیتامین A بۆ جەستە

PM:10:22:22/05/2023

3720 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین Aیەکێکە لە ڤیتامینە سەرەکیەکان بۆ جەستە، کاتێک تووشی کەمبوونەوە دەبێت کاریگەری خراپ لەسەر جەستە جێ دەهێڵێت بە تایبەت بۆ پێست، سیستمی بەرگری و دڵ.

لە بابەتێکدا کە لە ماڵپەڕی " clevelandclinic" بڵاوکراوەتەوە، کاریگەری کەمی ڤیتامینەکە بۆ جەستە نیشان دەدات، گرنگرترین ئەو کاریگەریانە بریتین لە:

١. کزبوونی چاو، دروستبوونی کێشەی بینین بە تایبەتی لە شەواندا لە نیشانە سەرەکیەکانی کەمی ڤیتامین Aـیە.

٢. گرفتی پێست، کەمی ڤیتامین Aرووبەرووی چەند کێشەیەکی پێستت دەکاتەوە وەک خوران و دروستبوونی پێستی وشک.

٣. کێشەی نەزۆکی، کەمی ڤیتامینەکە دەبێتە هۆی کێشە لە دووگیانیدا.

٤. دواکەوتنی گەشە، بەتایبەتی لە منداڵاندا کەمی ڤیتامین A ئەگەری دروستبوونی کێشەی گەشە کردنی هەیە.

٥. کێشە لە هەناسەداندا، لە کاتێکدا ڤیتامین Aکەم دەبێتەوە جەستە تووشی لاوازی سیستمی بەرگری دەبێت بۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن لە کۆئەندامی هەناسەدا.