عەبدولقەهار زاخۆیی
هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین بەرهەمی بەناوی "پێگڤە ژیان" بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە لە ئاوازی
هەڵكەوت زاهیرە، تێكستەکەی ئەدیب چەلكی نوسیویەتی، کاری دابەشكردن سەركان تەنیك کردوویەتی و لە دەرهێنانی ڕێشاخ
مەحمودە.
عەبدولقەهار زاخۆیی یەکێکە
لە گۆرانیبێژەکانی زاخۆ کە ساڵی ١٩٧٦ لەدایكبووە، چەند ساڵێك دەبێت دەستی بە گۆرانی
وتن کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمە و گوێگرێکی زۆری هەیە.