بۆ ئەبێ دڵخۆش بین بە زۆر ئارەق کردنەوە؟

PM:05:49:13/05/2023

19512 جار خوێندراوەتەوە

ئارەق کردنەوە وەک فێنککەرەوەیەک وایە لە جەستەی مرۆڤدا و ئەیپارێزێت لە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، هەروەها ئارەقەڕژێنەکان کە نزیکەی دوو بۆ چوار ملیۆنن وەک پاککەرەوەیەک کاردەکەن، واتە بەهۆی ئارەقکردنەوەوە جەستە خۆی لە ماددە ژەهراوییەکان ڕزگاردەکات کە بەهۆی خواردن یان خواردنەوەکانەوە لە جەستەدا هەن.

تیمێکی زانستی زانکۆی تیوبینگن لە وڵاتی ئەڵمانیا لە لێکۆلینەوەیەکیاندا سودێکی تری ئارەقکردنەوەیەن دۆزییەوە کە ئەویش پاراستنی جەستەیە لە نەخۆشی چونکە ئارەقکردنەوە وەک ئەنتیبایۆتیکێک لەسەر پێست ئیش دەکات، چۆن؟ کاتێک مرۆڤ بەهۆی وەرزشکردنەوە یان هەرهۆکارێکی تربێت ئارەق دەکاتەوە، ئەوا ئارەقە ڕژێنەکان دەست دەکەن بەدەردانی پرۆتینێک کە بە پێپتاید دیرمسیدین ناسراوە، ئەم پرۆتینە وەک دژە بەکتریا لەسەر پێست ئیش دەکات، کەواتە بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئەتوانین بڵێین کە بەهۆی ئارەق کردنەوەوە پێست بەرگێکی پارێزەر لەسەر ڕووی جەستە دروست دەکات کە دژە میکرۆب و بەکتریاکانە.

سەرەڕای ئەم سودانە هێشتا لەلای زۆرێک بێزارکەرە، بەنمونە لەکاتی هاویندا و لەهەندێک کەسدا بۆنێکی ناخۆش و بێزارکەری هەیە.

زۆر هۆکار هەن بۆ دروست بوونی بۆنی ئارەق، بەنمونە:

١- گۆڕانی هۆڕمۆن لەکاتی باڵغ بوندا.

٢- کۆبونەوەی بەکتریا لەسەر ڕووی جەستە ئەم بەکتریایە لەکاتی ئارەق کردنەوەدا ژینگەیەکی لەباری بۆ دەڕەخسێت بۆ گەشەکردن بەتایبەت لە شوێنەکانی وەک بن باڵ و قاچ، چونکە لە سەدا ٩٩ ئاوە و تەنها یەک بەشی پێکهاتوە لە پرۆتین و یوریا و چەوری.

بۆ کەم کردنەوەی ئارەق کردنەوە پێویستە:

١- ئاو و خواردنەوەکان لە پلەی گەرمی ژووردابن، واتە نابێت سەهۆڵاوبێت یاخود خواردنەوەیەکی بەستوو بخورێتەوە، چونکە جەستە پلەیەکی گەرمی دیاریکراوی هەیە ئەگەر لەوە ساردتر بێت ئەوا خۆی دەست بەچالاکی خۆی دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی پلەی گەرمی بۆ نزیکی ٣٧ پلە.

٢-خۆدوورگرتن لە خواردنی زۆر و چەور، بەڵام خواردنی تون یارمەتی جەستە دەدات لە فێنک کردنەوەی، هەروەها خۆشوشتن بە ئاوی شلەتێن.

سۆنا عوسمان-ئەڵمانیا