چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی زنود ست

PM:12:05:26/03/2023

4552 جار خوێندراوەتەوە

شیرینی زنود ست ئاسان دروست دەکرێت و زۆر کەس حەز خواردنی دەکات بەتایبەت لە رەمەزاندا.
پێداویستییەکان:
*
ھەویری ئامادەکراوی پاقلاوە.
*
نیو کوپ قشتە.
*
ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.
*
فستقی وردکراو بۆ ڕازاندنەوە.
*
شیلە "بۆ ئامادەکردنی شیلەکە دوو کوپ شەکر لەگەڵ یەک کوپ ئاو و دوو دڵۆپ گیراوەی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر لەسەر ئاگر دایبنێ تاکو دەکوڵێت".
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*
ھەویرەکان بە شێوەی چوارگۆشە ببڕە، پاشان یەک کەوچکی بچووک لە قشتەکە بخەرە ناو ھەویرەکە و لولی بدە، ئنجا دانە دانە لە ناو ڕۆنی گەرم کراو سوریان بکەوە و لەشیلە ھەڵیان بکێشە و فستقەکە وردکراوەکەی بەسەردا بکە.