بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن
ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
هەوڵدەدەیت پەیوەندی بە کەسێکی زۆر گرنگ
دەکەیت بۆ روونکردنەوە لەسەر ئیشەکەت، لەوانەیە ئەو کەسە لە شوێنێکی دوور بژی،
بۆیە تۆزێک قورسیت بۆ دروست دەبێت لە گەیشتن پێی.
گا 20/4 - 20/5
ژیانت لەسەر پەیوەندییەک بە کەسێکەوە
دەوەستێت، وا دەردەکەوێت ئەمڕۆ دڵخۆش و گەشبین دیاربیت و توانای گفتوگۆکردنت هەیە
لەگەڵ خەڵکدا.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ زۆربەی کاتەکانت بە بیرکردنەوە لە
داهاتوو بەسەردەبەیت، لەوانەیە جارێکیتر بە بڕیارەکانتدا بچیتەوە، پێویستت بە
هەموو چرکەیەکە بۆ ئەنجامدانی ئیشەکانت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ئەمڕۆ سەرنجڕاکێش دەردەکەویت، تێبینی
کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکەیت لەژیانتدا لە بێزاری و ناخۆشی رزگارت دەبێت بەتایبەت
لەدوای ئەم هەفتەیەوە.
شێر 23/7 - 22/8
تۆ وا بیر دەکەیتەوە کە ئەمڕۆ هەندێک کەس هەڵتخەڵەتێنن یان شتێکت لێ دەشارنەوە.
بۆچی شتەکان بەم شێوەیە ئاڵۆز دەکەیت؟ مەترسە لە دەربڕینی هەستەکانت.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەمڕۆ زۆربەی کاتەکانت لە نزیکی هاوڕێ و
خێزانەکەت بەسەردەبەیت، لەوانەیە لە شوێن ئیشەکەت چاوت بە هاوپیشەکانت بکەوێت و
دڵخۆشت بکات.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرێت بەشداری چالاکیەکی گروپی بکەیت کە کۆمەڵێک کەس تێیدا
بەشداربن، لەنێویاندا هاوڕێکانت، کە هاوبەشی بەرژەوەندییە فەلسەفی و فیکری و ئایینییەکانی
تۆ دەکەن، ڕەنگە خۆشەویستەکەت لەگەڵتدا بەشداریکری بکات.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەمڕۆ تۆ و خۆشەویستەکەت پەیوەندی خۆشەویستیتان کە زیاتر لە چەند ساڵێک بەردەوامە
بەرەو باشتر دەڕوات و ڕەنگە بیر لە بڕیارێکی نوێ بکەیتەوە بۆ پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە.
كەوان 22/11 - 21/12
هاوڕێکانت خەریکی ئامادەکردنی ئاهەنگێکن و لەوانەیە بانگهێشتت بکەن بۆ بەشداریکردن،
ئەم بانگهێشتنامەیە ڕەت مەکەرەوە چونکە ئامادەبوونت لەم ئاهەنگەدا وا دەکات پەیوەندیت
لەگەڵ کەسانی خاوەن ئەزموون لە زۆر بواردا دروست ببێت و هەربۆیە سوودێکی زۆریان لێ
وەردەگریت.
گیسك 22/12 - 19/1
چاوەڕوان بکە ئەمڕۆ هەندێک گۆڕانکاری لە پیشەکەتدا ڕووبدات، هەرچەندە ئەم
گۆڕانکاریانە ئەرێنی دەبن، بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە سترێس و سەرلێشێواوی بکەیت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
تۆ لە باشترین حاڵەتی کارەکەتدایت،پێدەچێت ئامادە بیت بە وەڵامی دروست بۆ هەموو پرسیارێک و چارەسەری دروست بۆ هەموو کێشەیەک، ئەمڕۆ ژمارەیەکی
زۆر لە هاوڕێکانت سوود لە ئامۆژگارییەکانتان وەردەگرن.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
پێویستت بە ڕۆژێک پشووە لە کارەکەت بۆ ئەوەی وزەت تێبێتەوە و چالاک
ببیتەوە، مێشکت لە دوایین ماوەدا بەهۆی
فشارەکانی کارکردنەوە ماندوو بوون.
ر.ئ