لە پەخشی راستەوخۆدا پێشکەشکارێك بە میوانەکەی پێدەکەنێت و ناتوانێت خۆی کۆنترۆڵ بکات

PM:11:54:25/03/2023

19928 جار خوێندراوەتەوە

لە ڤیدیۆیەکدا کە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە پێشکەشکارێك دەرکەوتووە کە لەناکاو کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و پێدەکەنێت لەکاتێکدا کە لە پەخشی راستەوخۆدایە.

ئەو پێشکەشکارە کەناوی ئالیس مۆنفریزە، لە کەناڵی "نیو ئادیلاید ٩" نەیتوانی لە پێکەنین بوەستێت کاتێك لە پەخشی راستەوخۆدا بووە، دوای ئەوەی میوانەکەی رووبەڕووی هەندێك ئاستەنگیی بووە لە کاتی بەشداریکردن لە بەرنامەکە لە رێگەی زوومەوە، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان ٢٤"دا باسکراوە.

مارك بۆرلیس بەهەڵە وێنەیەکی هەڵبژاردووە کە وادەریدەخات کڵاوێکی بچوكی بەشێوەی پیتزا لەسەربێت، وێڕای ئەوەی هەوڵیدا وێنەکەی چاك بکاتەوە، بەڵام سوودی نەبوو.

کاتێکیش کڵاوە پیتزاکە لەسەر سەری دەرکەوت، پێشکەشکارەکە نەیتوانی خۆی کۆنترۆڵ بکات و دەستی بە پێکەنین کرد، میوانەکەش بە هەمان شێوە پێدەکەنی.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەو پێشکەشکارە نوسیویەتی، "تاوەکو ئێستا پێدەکەنم".