لە حاڵەتێکی دەگمەندا ژنێکی ئەمریکی دوای شەش مانگ
لەتێپەڕبوونی دووانەی یەکەمی، دەزانێت دووبارە دووگیانە بە دووانەیەکی تر.
ماڵپەڕی بیزنس تودەی هیندی ئاشکرایکردووە، بریتنی
ئەلبانا دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر لەدایکبوونی کوڕ و کچەکەیدا کە دووانەبوون
و ناویان لوکا و لێڤییە، دەزانێت بۆ جارێکی تر دووگیانە بە دووانەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجی پزیشکانە ئەو ژنە دووگیانییەکەی لە
جۆری "مۆمۆ"یە واتە هەردوو کۆرپەکە لە یەک کیسدا بوون، ئەم حاڵەتەش لە
٦٠ هەزار لەدایکبووندا لە ئەمریکادا تەنها یەکێکیان دەمێنێت.
هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، ئەم جۆرە
دووگیانەییە دەکرێت ببێتە هۆی شێواوی لە کۆرپەلەکاندا یاخود لەبارچوون یان لەدایکبوونی
پێشوەختە، بەهۆی ئەوەی لە زۆربەی حاڵەتەکاندا یەکێک لە کۆرپەلەکان ئۆکسجین و خوێنی
زیاتری بۆ دەچێت، بەڵام دووگیانییەکەی ئەلبانا تەندروست بووە و بەردەوام لە ژێر
چاودێریی پزیشکدا بووە.


ئ.ل