قەڵەوترین ئافرەت لە جیهاندا ٣٥٠ کیلۆگرام لە کێشی دادەبەزێنێت

PM:07:29:25/02/2023

42744 جار خوێندراوەتەوە

ئافرەتێکی ئەمریکی لە پێشتردا بەهۆی زۆری کێشییەوە بە قەڵەوترین ئافرەت دادەنرا لەجیهاندا، بەڵام لە ئێستادا کیشی جەستەی بە جۆرێک دابەزاندووە بووەتە ٩٠کلیۆگرام.

مایرا رۆزالیس خانمێکی ئەمریکییە و لە ساڵی ١٩٨٠لەدایکبووە، پێشتر وەک "قەڵەوترین ئافرەت لەجیهاندا" ناوی تۆمارکراوە، بەڵام لە ئیستادا زۆرینەی کێشی جەستەی لەدەستداوە و بووەتە ٩٠ کیلۆگرام.

بەگوێرەی ماڵپەڕی دەیلی ستاری بەریتانی، مایرا پێشتر کێشی ٤٥٠ کیلۆگرام بووە، بە جۆرێک قورس بووە نەیتوانیوە لە جێگەکەی بێتە دەرەوە و تەنانەت جلی ژێرەوەی لەبەر نەکردووە، جونکە هیچ جلێک ۆ قەبارەی ئەو نەدەبوو.

مایرا پێی وابووە بۆ تەواوی ژیانی بە جێگەی خەوەکەیەوە دەمێنێتەوە و ناتوانێت چیتر لەسەر قاچەکانی بوەستێت، لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەکەوێت بەسەر برازا تەمەن دوو ساڵەکەیدا، بەو هۆیەوە برازاکەی گیانلەدەستدەدات، بە تۆمەتی کوشتنی برازاکەی دادگایی دەکرێت بەڵام بە ئۆتۆمبێلە گەورەکان ئە وخانمە دەگوازرێتەوە بۆ دادگا.

بەهۆی ئەو رووداوەوە مایرا دوای چەندین دەستی کردووە بە دابەزینی کێشی، بە جۆرێک شەش جار نەشتەرگەریی لابردنی گرێ و پێستی زیادەی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەفتانە سەردانی پزیشکی قەڵەوی دەکرد و رێنمایی و دەرمانەکانی وەردەگرت.

دوای ئەوەی زیاتر لە نیوەی کێشی دابەزاندووە نەشتەرگەریی بچوککردنەوەی گەدەی کردووە، لەهەمان کاتدا پەیڕەوی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین دەکات، ئێستا کێشی ٩٠ کیلۆگرامە و تەندروستییەکی باشی هەیە و هیچ گرفتێکی بەرزبوونەوەی شەکرە و فشاری خوێن و چەوری خوێنی نەماوە.
أخبار الآن | أثقل امرأة في العالم تخسر 360 كيلو من وزنها وهكذا أصبح شكلها #أخبار_الآن
بقت واحدة تانية».. أثقل امرأة في العالم تخسر 360 كيلو من وزنها (صور) - المصري لايت
Farfesh.com | موقع فرفش - فيديو وصور لم تر مثلها من قبل! أثقل امرأة بالعالم تخسر 360 كيلو من وزنها!

ئ.ل