شێوازی ئامادەکردنی کفتە

PM:12:49:24/02/2023

860 جار خوێندراوەتەوە

کفتە یەکێکە لە خواردنە بەتام و چێژەکان، چەندین شێوازی جیاوازیی هەیە و لێرەدا ئێمە جۆرێکی بەبێ بڕوێش و برنج دەخەینە ڕوو.

پێداویستییەکان:

٥٠٠گرام قیمەى گۆشت

نیو پەرداخ مەعدەنوسى وردکراو

نیو کەوچکێک خوێ

یەك پیازى وردکراو

نیو کەوچک بیبەرى ڕەش

دوو دەنک سیر

نیو پەرداخ ماست

یەك کەوچک زەیتى گوڵە بەڕۆژە

یەك کەوچک زەیتى زەیتون

چوار تەماتە لە ڕەندە دراو

چۆنیەتى ئامادەکردن:

کفتەکە:

لە مەنجەڵێکدا قیمە و مەعدەنوس و پیاز و خوێ و بیبەرەکە تێکەڵ بکە.

جوان هەموویان بشێلە تا تێکەڵ دەبن و یەک دەگرن، ئبنجا تۆپى بچوک درووست بکە.

زەیتى زەیتونەکە بکەرە تاوەیەکەوە و لەسەر ئاگرێکى مامناوەند دایبنێ ئینجا تۆپە قیمەکانى تێدا سور بکەرەوە.

سۆسەکە:

زەیتى گوڵەبەڕۆژەکە لەسەر ئاگرێکى مامناوەند گەرم بکە و پیازەکەى تێبکە با سوور ببێتەوە.

ئینجا سیر و تەماتە و خوێ و بیبەرەکەى تێبکە و وازى لێ بهێنە با بۆ ماوەى ٧ خولەک بکوڵێت.

لە دەفرێکدا کفتەکان دابنێ و سۆسەکەى بەسەردا بکە.

ماستەکە بخەرە تەنیشتیەوە و پێشکەشى بکە.