خانمە هونەرمەندێکی عەرەب پشتگیری کەمپینی لوبنانیەکان دەکات

PM:03:50:03/09/2021

2904 جار خوێندراوەتەوە

خانمە ئەکتەر "شیرین رەزا" رەخنەی لە تێچووی زۆری هاوسەرگیری گرت و پشتگیری کامپینی "هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە"ـی خانمانی لوبنانی کرد. 
دوای ئەوەی ھاشتاگ و کەمپینی " #تزوجنی_بدون_مھر" (ھاوسەرگیریم لەگەڵ بکە بەبێ مارەیی) لە تویتەری لوبنانیەکان دەستیپێکرد، کە لە پێناو ئاسانکاریدایە بۆ گەنجان تاکو ھاوسەرگیریی بکەن، کەمپینەکە وڵاتی میسریشی گرتەوە و لە ئێستاشدا خانمە هونەرمەند شیرین رەزا لە تویتێکدا پشتگیری خۆی بۆ ئەو کەمپینە راگەیاند. 
شیرین رەزا ئاماژەی بەوەدا کە مارەیی هاوسەرگیریەکەی خۆی ٢٥ قروش بووە. 
شیرین وتیشی "هاوسەرگیری لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێز و لێکتێگەیشتن و پێزانین بنیات دەنرێت، نەک لەسەر بابەتە ماددیەکان و بابەتی بێ نرخ." 
کچان و ژنانی بەشداربووی کەمپینەکە باس لەوە دەکەن کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی لوبنانی و قەیرانە داراییەکان وایانکردوە پەیداکردنی مارەیی قورس بێت، هاشتاگی کەمپەینەکە بووەتە ترێندی ئەو وڵاتە و وڵاتە عەرەبیەکانی ناوچەکە.