حەوت خواردن و خواردنەوە پەرە بە تەندروستی جەستە دەدەن

PM:09:28:14/12/2022

1568 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک خواردن هەن کە بۆ تەندروستی جەستە زۆرباشن و دەتوانن پەرەی پێبدەن و لە نەخۆشییەکان دووری بخەنەوە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"ئاژانسی هەواڵی عێراقی" کۆمەڵێک خواردن بە خۆراکی نایابەکان ناسراون و پەرە بە تەندروستی جەستە دەدەن بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، کە ئەمانەن:

١. هێلکە:

هێلکە ڤیتامینی A (بۆ دووربوون لە نەخۆشییە درەمان)، E (بەسوودە بۆ تەندروستی دەمارەکان )، B (بۆ تەندروست راگرتنی خانەکان بەسوودە) و ماددەی کانزایی تێدایە وەک( زینک، کالیسۆیم و ئاسن) و سەرچاوەییەکی باشی پڕۆتینە.

٢. مۆز:

مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، پەرە بە تەندروستی دڵ و سیستمی هەرس دەدات، بەهۆی بوونی دژە ئۆکسان و ماددە ریشاڵییەکانەوە تیایدا.

شۆفان:

بە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت کە گلۆتینی تێدا نییە و سەرچاوەیەکی باشی ماددە ریشاڵییەکانە، هەروەها دەتوانێت کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو جەستە کەمبکاتەوە.

٤. هەڵوژەی وشك:

ئەم میوەیە بە سوودە تەندروستییەکانی ناسراوە، بڕێکی باش ماددەی ریشاڵی تێدایە و قەبزی کەمدەکاتەوە و پەرە بە سیستمی هەرس دەدات، ماددەی دژە ئۆکسانیشی تێدایە، وا باشترە خۆی بخورێت وەک شەربەت نەخورێت.

٥. نیسک:

دەتواێت جێگرەوەیەکی زۆر باش بێت بۆ گۆشتی سوور، بڕێکی زۆر ڤیتایمن E، B2 تێدایە، هەروەها دەمارەخانەکان لە هەوکردنەکان دەپارێزێت کە دەبنە هۆی شەقیقە.

٦. قارچک:

سەرچاوەیەکی باشی سیلینۆمە، کە بەشێکە پڕۆتین و ئەنزیمەکان، دژی ئاوسان و ئەو زیانانە دەجەنگێت کە تووشی خانەکان دەبن.

٧. خواردن و خواردنەوەکانی تر کە پەرە بە تەندروستی دەدەن:

- برۆکلی

- سیر

- قاوە

ر.ئ