سەردێڕ:

ئینستاگرام و یوتیوب بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە ئەم هەنگاوەیان گرتەبەر

AM:10:25:12/03/2022

5972 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرامی ئەمریکی بۆ هاوبەشیکردنی ڤیدیۆ و فۆتۆ رایگەیاند، پێگەکەیان لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە لە روسیا کار دەوەستێت. لای خۆشییەوە یوتیوب بڵاویکردەوە، کاری کەناڵەکانی سەر بە حکومەتی روسیا سنوردار دەکەن و هۆکارەکەشیان بۆ بڵاوکردەوەی توندوتیژی گەڕاندووە.


ئادەم موسێری بەڕێوەبەری ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام باسی لەوەکردووە، جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە وادەکات ٨٠ ملیۆن کەس لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئینستاگرام بێبەش ببن کە زیاتر لە ٨٠٪ی خەڵکی روسیا خاوەنی هەژماری ئینستاگرامن.

لەلایەن خۆیەوە، پێگەی فەرمی یوتیوبیش رایگەیاند، زۆرێک لەو کەسانەی سەر بە حکومەتی روسیان کارکردنی کەناڵەکانیان لە یوتیوب راگیراوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی دیمەنی توندوتیژییەوە و هێرشەکانی سوپای روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی هەینی داواکاری گشتی روسیا داوای لە دادگای وڵاتەکەی کرد، کۆمپانیای میتا کە خاوەنداریەتی هەردوو پێگەی فەیسبووک و ئینستاگرام دەکات بخرێنە لیستی ئەو پێگانەی بەکارهێنانیان زیانی هەیە و مەترسیدارن لەناو خاکی روسیادا، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەوەی لە رێگەی هەردوو بەرنامەکەوە لێدوانی توندوتیژانەی خەڵکی بەرامبەر هێزەکانی روسیا و خەڵکی روسیا بڵاودەکاتەوە.













گەلەری