ژینگەپارێزانی سنوری ئیدارەیی راپەڕین جارێکی گردبوونەوە و داوائ زیاد کردنی موچەکانیان دەکەن. دەشڵێن، "کۆمپانیاکان بەنیازن موچەکانیان و رۆژی دەوامکردنیان کەم بکەنەوە".
ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە ژینگەپارێزانی سنوری ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوە و داوای زیادکردنی موچەکانیان کرد.
ئاماژەیان بەوە داوە، ئێستا
کۆمپانیاکان بەڵێنەکانیان جێ بەجێ ناکەن و بڕیاریانداوە کە موچەکانیان بکەن بە نیوە.
دەشڵێن، پێیان راگەیاندوون
هەفتەی دوو رۆژ کار بکەن و خاشاک کۆبکرێتەوە، بەڵام ئەمە جێگای قبوڵ نیە و هەر بۆیە
بایکۆتی کارەکانیان دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی
رابردوو ژینگەپارێزان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ خۆپیشاندانیان کرد بۆ پێدانی موچەکانیان .سنوری
ئیدارەیی راپەڕین ٦٢٦ ژینگەپارێز هەیە ئەمە جگە لەوەی بە دەیان چاودێر و شوفێری ئۆتۆمبێلەکان
کە لە ئێستادا لە کۆیی گشتی ١٥ شارەوانی سنورەکە بایکۆتی کارەکانیان کردووە.
باخان تۆفیق - راپەڕین