PM:10:46:11/03/2022
33116 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، باوکێک بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە کوڕەکەی هاوسەرگیری بکات، کێشە لە نێوان خۆی و کوڕەکەیدا دروستبووە و بەهۆیەوە کوژراوە.
دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندێکی رۆژئاوای کەرکوک، بەهۆی ئەوەی باوکێک رەتیکردووەتەوە کوڕەکەی هاوسەرگیری بکات، گرفت و دەمەقاڵێ لە نێوان خۆی و کوڕەکەیدا روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان کوڕەکەی باوکەکەی کوشتووە و لە
ئێستاشدا کوڕەکەی بەو تۆمەتە دەستگیرکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەپێی وتەی هێزە
ئەمنییەکان تاوانەکە بە چەکی کڵاشینکۆف ئەنجامدراوە.