سەردێڕ:

مامۆستایانی وانە‌بێژان سبەینێ گردبوونەوە دەکەن

PM:10:33:11/03/2022

6116 جار خوێندراوەتەوە

دوای سێ مانگ لە پێدانی بەڵێنی دابینکردنی بڕێک پارە وەک کرێى وانەبێژى رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، جارێکی تر وانەبێژان لە بەشێک لە شاروشارۆچکەکانى هەرێم گردبوونەوە هاتنەوە سەرشەقامووتیان حکومەت ووەزارەتی پەروەردە بەڵێنی ناڕاستی پێداون.


محە‌مە‌د كە‌مال نوێنە‌ری وانە‌بێژان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بۆ پشتیوانی ئە‌و مامۆستایانە‌ی بایكۆتیان كردووە‌ و جێبە‌جێكردنی داواكارییە‌كانی وانە‌بێژان، سبە‌ینێ کاتژمێر ١٠ و نیو مامۆستایانی وانە‌بێژ لە‌ سلێمانی بایكۆتی دە‌وام دە‌كە‌ن و لە‌بە‌ردە‌م بە‌ردە‌ركی سە‌رای سلێمانییە‌وە‌ داوای مافە‌كانیان دە‌كە‌ن."

لە چەند رۆژی رابردوودا، لەبەشێک لە خوێندنگاکانى هەرێم مامۆستایان بایکۆتى دەوامیان کرد و نەچوونەوە هۆڵەکانى خوێندن، داواکاریی سەرەکیشیان پێدانی شایستە موچە و داراییەکانیان بوو.

کێشەی دابەشکردنی موچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دوای ٤٥ رۆژیش رۆژی پێنجشەممە، تەنها لە هەولێر و دهۆک موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا و لە سلێمانی دابەش نەکرا.

دابەشنەکردنی موچەش بە پاساوی نەمانی پارە لە بانک لە کاتێکدایە حکومەت بەردەوام داهاتی زیاد دەکات.

گۆران لوقمان، سلێمانی













گەلەری